Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:25

وەزارەتى پێشمەرگە: تاوه‌کو ئێستا هیچ رێککه‌وتنێک نه‌کراوه‌

سه‌باره‌ت به‌ گەرانەوەى پێشمەرگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان
کوردستان TV
#7
100%


‎            
‎ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی لەبارەى گەڕانەوەى هێزى پێشمەرگه‌ بۆ ناوچەکانى کوردستانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم، ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: هەتاکو ئێستا هیچ جۆرە گفتوگۆ و کۆبوونەوەى فەرمى نەبووە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى حکومەتى فیدراڵى عێراق لە بارەى گەرانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچەکانى ئیدارەى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و هیچ جۆرە بریارى فەرمیش لەوبارەوە نەبووە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "‎هەندێک هەواڵ بە ناوى ئێمە و هەندێ بەرێزى تر بڵاو کراوەتەوە لە بارەى رێکەوتن بۆ گەڕانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەڵام لە ڕاستیدا تاکو ئێستە هیچ جۆرە گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەكى فەرمى لەمبارەوە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگریى حکوومەتى فیدراڵیى عێراق نەكراوە".

‎هەتاکو ئێستاکە هیچ جۆرە گفتوگۆ و کۆبوونەوەى فەرمى نەبووە لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى حکومەتى فیدراڵى عێراق لە بارەى گەرانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچەکانى ئیدارەى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و هیچ جۆرە بریارى فەرمیش لەوبارەوە نەبووە ، بەڵکو تەنها وەزارەتى بەرگرى حکومەتى فیدراڵى عێراق و وەزارەتى پێشمەرگە گەیشتونەتە ئەو بروایەى کە باشترین رێگا بۆ لەناوبردنى تیرۆرستانى داعش و کۆتایى هێنان بە جموجول و کارى تیرۆرستیان لە ناوچەکانى دیالى و صلاح الدین و کەرکوک و مخمور و موسڵ ئەوەیە کە کارى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش هەبێت لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى سوپاى عێراق دژ بە تیرۆرستانى داعش و چاوەڕوانین لەوبارەوە کۆبوونەوەى فەرمى بکرێت و رێگا و شوێن و میکانیزمى گونجاو دابنرێت و هەر چى یەک دەوترێت لە دەرەوەى ئەم روونکردنەوەیەدا دوورە لە راستى یەوە.
            
‎فەریق
‎جەبار یاوەر مەنده‌        
‎ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.