Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:16

له‌رێگای کوردستان تیڤى یه‌وه‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ى پیس بوونى ئاوی خواردنه‌وه‌ى گوندی توڕه‌قى هه‌ولێر ده‌کرێت

په‌یامنێری كوردستان تیڤی
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ى چه‌ندین هاوڵاتی دانیشتووی گوندی توڕه‌ق له‌سنوری هه‌ولێر به‌كوردستان تیڤییان راگه‌یاند ، كه‌ئاوی خواردنه‌وه‌ى گونده‌كه‌  پاك نیه‌ و شیاوی خواردنه‌وه‌ نایه‌ت به‌دوای چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕان تا له‌رێگای كوردستان تیڤى یه‌وه‌ په‌یامه‌كه‌یان بگات به‌به‌رپرسانى ئاوی هه‌ولێر 

له‌به‌دوا داچونێكى كوردستان تیڤى و گه‌یاندنى په‌یامی هاوڵاتیان به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو ،  ئاری ئه‌حمه‌د  سیان به رێوه به ری ئاوی هه ولیر به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوای پێدانى زانیاری له‌سه‌ر پیس بوونى ئاوی گوندی توڕه‌ق ،  له‌رێگای كوردستان تی ڤی ئاگادار كراینه‌وه‌ ، تیمێكمان سه‌ردانى گونده‌كه‌ى كردووه‌ و له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت 


ڕاشیگه‌یاند ، ئاوی پاك و شیاو بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ گوندی توڕه‌ق  له‌پێناو ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانمان له‌ته‌ندروستیه‌كى باش دابن 

11

كارزان كاكل 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.