Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:43

پۆلیسى سلێمانى : ده‌ستگیر کردنى 26 تۆمه‌تباری راگه‌یاند

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 26 تۆمه‌تباری راگه‌یاند 


رایده‌گه‌یه‌نن ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا ده‌رچوو، لەچه‌ند رۆژی‌ ڕابردودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین 26 تۆمەتباریان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر دەستگیركرد.

پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (452، 456، 229، 23ی‌ هاتوچۆ، 413، 2ی‌ موبایل له‌یاسای‌ ژماره‌ 6، 431و 432) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌و به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر داواكراوبون.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.