Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 05:36

به‌تۆمه‌تی‌ کوشتنی‌ هاوڵاتییه‌ک 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركرا، ئه‌مرۆ 2018/1/13، دو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ له‌هه‌مان كه‌یسدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

پۆلیسى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمه‌تباری‌ یه‌كه‌م كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌‌ له‌ساڵی‌ 2009وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌‌و تۆمه‌تباره‌ به‌كوشتنی‌ هاوڵاتییه‌ك.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، پاش به‌دواداچونی‌ هێزه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، أ، ع)و (ن، ص، ر) خۆیان ڕاده‌ستی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن كرد.

له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر به‌ندن‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.