Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:18

هاتووچۆی سلێمانی ماتۆڕسکێلە دەست بەسەر داگیراوەکان بەشێوەی ئاسن دەفرۆشرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2016) پشت بەستن بەیاسای مامەڵەكردن بە هۆكانی گواستنەوەی دەست بەسەرداگیراو ‌و جێهێڵراو (قانون التصرف فی المركبات المحجوزە و المتروكە) ژمارە (8)ی ساڵی (1987).


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌نن ،  لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (1895) هەزار‌و هەشت سەد‌و نەوەد‌و پێنج ماتۆڕی دەست بەسەرداگیراو لە ڕێگەی زیاد كردنی ئاشکراوە بەشێوەی ئاسن.
تایبەتمەندییەكانی زیادكردنەكە بەم شێوەیە دەبێت:
زیادكردنەكە رۆژی چوارشەممە لە بەرواری (16/1/2019) كاتژمێر (9:30) خولەكی سەر لە بەیانی لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
هاتووچۆی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداربوونی هەبێت لە زیادكردنەكەدا دەبێت بڕی (%10)ی نرخی خەمڵێنراو وەك بارمتە بەچەكی پەسەندكراو بدات بە لیژنەكە، هاوكات گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكرا دەكەوێتە ئەستۆی كڕیار.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.