Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 04:25

له‌ئاگاداریه‌کدا پاره‌ى قوتابیانى کچ و کوڕی شه‌هیدان خه‌رج ده‌کرێت

ناوی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ده‌رماڵه‌كه‌یان پێده‌درێت له‌ناوه‌ڕۆكدایه‌
کوردستان TV
100%


له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری بۆقوتابیانی كچ و كوڕی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌وانه‌ی كه‌ ناوی په‌یمانگاكانیان له‌خواره‌وه‌ هاتووه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 كاژێر (10)ی به‌یانی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ولێر ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی ساڵی(2016/2017) 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ناوی په‌یمانگاكان ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ : 

ناوی په‌یمانگاكان: (كۆمپیته‌ری هه‌ولیر ، ته‌كنیكی گه‌شه‌ی تایبه‌ت ،  لافین ، ته‌كنیكی ئاینده‌ ، بایت ، قه‌ڵاومناره‌  ، پایته‌خت  ، كۆمپیته‌ری كانی  ، مادی ناحوكمی ، هونه‌ره‌جوانه‌كانی لاوك ، توانا ، هه‌ولیر بۆ نه‌وت ، گه‌شه‌ ، هه‌یبه‌ت سولتان ، نیشتمانی كۆمپیته‌ر)

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.