ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بۆ عێراق ئاشكراكرد.
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ به‌یاوه‌ری 30 كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابووری ده‌گاته عێراق و دوای گه‌یشتنیشی له كاتژمێر3ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیمی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریفی رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و دواتریش له رۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و دوای ئه‌مه‌ش سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌شدا سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌كات و بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران.
له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌ولێری كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كۆبۆوه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.