Erbil 10°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:25

به‌وێنه‌.. دوو حاڵه‌تی کونکردنی بۆری نه‌وت ئاشکرا ده‌بێت

له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دزینی نه‌وت ده‌ستی پێكرد
کوردستان TV
#7
100%


به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری پار ساڵ رۆژانه‌ گوێبیستی دزینی نه‌وت و بردنی نه‌وت به‌ ناتكه‌ر و كونكردنی بۆری نه‌وت ده‌بین، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك هاتووه‌ دوو حاڵه‌تی دزینی نه‌وت ئاشكرابووه‌ ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لاكاندا گیراوه‌.

هێزه‌ ئه‌مییه‌كانی كه‌ركووك دوو حاڵه‌تی دزینی نه‌وتیان له‌سه‌ر بۆریه‌ نه‌وتیه‌كانی كێڵگه‌ی زه‌مبور له‌ نزیك شارۆچكه‌ی تازه‌خورماتوو ئاشكراكرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی پۆلیس وزە كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە لەسەر فەرمانی  بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ لە پۆلیسی وزە، مەفزەكان لە پارێزگای كەركوك، ئەركێكی هاوبەشیان لەگەڵ بەشی هەواڵگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوتی باكوور و مەفرەزەیەكی فەوجی غازی باكووری سەر بە بەڕێوەبەراتییەكە ئەنجامدا، دوای ئەوەی زانیارییان لەبارەی حاڵەتی كونكردن لە یەكێك لە بۆرییەكانی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكاندا پێگەیشت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هێزەكان كەوتنە جموجۆڵ بەرەو شوێنی بۆرییەكە كە ماددەی نەفتای لە كێڵگەی جمبوری باكوورەوە بەرەو كەركووك دەگواستەوە و لەگەڵ گەیشتندا دەركەوت كە حاڵەتی كونكردنەكە هەیە، دەستیشگیرا بەسەر دوو تەنكەردا كە یەكێكیان نەفتای باركردبوو، ئەوی تریش بەتاڵ بوو.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی پۆلیسی هاتووه‌، لە هەمان رۆژ و مەفرەزەكان بەڕێكەوتن بەرەو شوێنی حاڵەتێكی تری كونكردن لە بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوتی خاو لە كێڵگەی جمبوری باكوور بەرەو كۆمپانیای نەوتی باكوور لە نزیك یەكێك لە كارگەكان و لەگەڵ گەیشتندا بۆ شوێتی دەستدرێژییەكە، دەستگیرا بەسەر چەند تەنكەرێكی جێگیردا كە لەڕێی بۆری پلاستیكییەوە نەوتی خاوی دەگواستەوە بۆ كارگەكە لە ناوچەی تازە، بۆیە دەست بەسەر هەموو ئەو كەلوپەلانەدا گیرا و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران، تا لە دواییدا رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی سەرپێچیكاران بگیرێتەبەر.

پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك و ئه‌م ناوچانه‌ له‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ رێگای بۆری هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جیهان، له‌ دوای ئه‌م رووداوه‌ كه‌ركووك و خورماتوور و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان راستی حه‌شدی شه‌عبی كرا دزینی نه‌وت ده‌ستی پێكرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.