Erbil 10°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:49

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی: هەرێم و بەغدا دەگەنە رێککەوتن

لەسەر پڕۆژە یاسای بوجەی 2019 بەردەوامە
کوردستان TV
#7
100%

 

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنی نێوان هەرێم بەغدا لەسەر بودجەو نەوت و پرسەكانی تر ئەنجام دەدرێت و دەڵێت، ئەمساڵ لە رووی داراییەوە لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت و پشكی مووچەیش زیاد دەكرێ.

دانا شەهید جەزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ماڵپه‌ری وشەی راگەیاندووه‌، ئێستا هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی بەغدا بەردەوامە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2019  و مووچەی فەرمانبەران و بەشە خۆراكی مانگانە و نەوت بەردەوامە.

زیاتر گوتی، هەفتانە لە هەرێمەوە شاندی وەزارەتی دارایی و وەزارەتە تایبەتمەندەكان دێنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسانەی تایبەتن بە بودجەوە.

دانا شەهید جەزا ئاماژەی بەوە كرد، هەرێم و بەغدا دەگەنە رێككەوتن و پشكی مووچەی فەرمانبەران كە ئێستا 317 ملیار دینارە زیاد دەكرێت بۆ 450  تا 500 ملیار دینار، بەڵام هێشتا ئەوە بە تەواوی یەكلا نەكراوەتەوە.
 
پەرلەمانتارەكەی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دووپاتی كردەوە كە دۆخی دارایی هەرێم و عێراق لە ساڵی 2019 دا زۆر لە ساڵەكانی ڕابردوو باشتر دەبێت.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، كاركردن لەسەر پڕۆژە یاسای بوجەی 2019 بەردەوامە و هەموو لایەنەكان لە هەوڵی ئەوەدان زۆرترین دەستكەوت بە دەست بهێنن، هەروەك فراكسیۆنی پارتی لە هەوڵی ڕژددایە بۆ ئەوەی زۆرترین دەستكەوت بۆ گەلی كورد لە بوجەدا بە دەستبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.