نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتی، له 1/1/2019وه تا ئه‌مرۆ 20 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران جێبه‌جێكراوه كه له‌دادگاكانه‌وه ده‌رچون.
وتیشی، ئه‌مرۆ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه كه له‌ساڵی 2009وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی‌و تۆمه‌تباره به‌كوشتنی كه‌سێك‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌نده.
راشیگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مرۆ تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌ستگیركراوه كه هه‌ستاوه به‌دزینی ئوتومبێلك له‌جۆری ئه‌ڤه‌لۆن، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر ئوتومبیله‌كه‌دا.
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوتانی ئافره‌ت‌و سێ منداڵه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتی، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سێوه‌وه، راپۆرته‌كان ته‌واو بووه، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی پۆلیسدایه جێبه‌جێكراوه وه‌كو راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری‌و ئاگر كوژێنه‌وه‌و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان، هه‌موی ته‌واو كراوه‌و خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌رو دوا بریاریش لای دادگایه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هیچ زانیارییه‌كی نه‌داوه به‌میدیاكان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سوتانی سێوه‌وه، ده‌بێت دادگا بریاری كۆتایی بدات له‌دۆسیه‌كه‌دا.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.