نوێنه‌رێكی كورد له‌به‌غدا رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، چونكه داوای لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه، بۆیه پێویسته شاندی ھه‌رێم بێته به‌غدا و لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌یش بۆ به‌غدا ره‌وانه بكرێت.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه: ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی، به‌رده‌وامین له گفتوگۆكان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه و رۆژانه له به‌یانییه‌وه تا ئێواره گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و وه‌زاره‌ته‌كان بانگھێشت ده‌كه‌ین، بۆیه ره‌نگه تا ١٠ رۆژی دیكه بتوانین بودجه ئاماده بكه‌ین بۆ په‌سه‌ندكردن.
گوتیشی: له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقدا بۆ ئه‌مساڵ، به‌ندێك زیاد كراوه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند نه‌بێت به‌وه‌ی رۆژانه ٢٥٠ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكات، یاخود حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی رێككه‌وتنی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا نه‌بێت، رێككه‌وتنه‌كه ھه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌كات، وه‌لێ تا ئێستا بڕه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
سهفاردهشڵێت: پێویسته شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، چونكه داوای لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه، بۆیه پێویسته شاندی ھه‌رێم بێته به‌غدا و لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌یش بۆ به‌غدا ره‌وانه بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.