Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:53

مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان زیاد ده‌کرێت

چەند گۆڕانكاریەكی ئەرێنی لە پڕۆژە بوودجەی عێراق كراوە
کوردستان TV
100%


ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  رایدەگەیەنێت   چەند گۆڕانكاریەكی ئەرێنی لە بودجە كراوە” و ئاشكراشی دەكات، كە تەرخانكراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیادكراوە بۆ زیاتر لە 5 ترلیۆن و بەو پێیەش پارەكەی عیراق، كە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت دەبێتە 454 ملیار دینار ، به‌و پێیه‌ش مووچەی فەرمانبەرانی زیاد دەكرێت ئەگەرهاتوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند بكرێت

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  راشیده‌گه‌ێنێت ، لە فەسڵی قەرەبووی فەرمانبەران (تعویچات الموڤفین)، تەرخانكراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە (٣ ترلیۆن و ٨٢٨ ملیار) دینار زیاد كراوە بۆ (٥ ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار ) دینار، واتە لە (٣١٧ ملیار دینار) مانگانە زیادكراوە بۆ (٤٥٤ ملیار دینار) مانگانە واتە بە جیاوازی ١٣٧ ملیار دینار مانگانە.

لایەنە ئەرێنیەكانی دیكەی بودجە وەك د. ئامانج ئاماژەی پێ‌ داوە، “دەستنیشانكردنی مووچەی پێشمەرگە لەسەر بنەمای تەرخانكراوی سوپای عێراقی نەك تەنھا لەسەر تەرخانكراوی (مووچە)ی سوپای عێراقی و نەبەستنەوەی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆران و مووچەی پێشمەرگە بە پابەندبوونی ھەردوو حكومەت بە ئیلتیزامیی نەوتی نێوانیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە زۆربەی ئەو دەستەواژانەی، كە بە پێچەوانەی دەستوور ناوی ھەرێمی كوردستانیان بە پارێزگاكانی ھەرێم یان پارێزگاكانی باكوور ھێنابوو لابراون.

د. ئامانج، كە پسپۆڕی بواری یاساییە دەڵێت: “بێ گومان ھێشتا ئەم بڕگانە پڕۆژەن و كەوتنەبواری جێبەجێكردنیان وابەستەیە بە پەسەندكردنیان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەوەی جێی خۆشحاڵیە ئەم گۆڕانكارییانە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵەوە ئەنجام دراون و بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و سابقەی قەزائی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گۆڕانكاریی لەم بڕگانە بە بێ گەڕانەوە بۆ حكومەت سنووردارە، چونكە ئەو پڕۆژە قانونە لە لایەن حكومەتەوە ڕەوانە كراوە”.

دووپاتیشی كردۆتەوە، لەم قۆناغەدا یەك دەنگی و یەكگرتوویی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران گرنگە بۆ دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكان.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.