Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:37

بزووتنەوەی ئیسلامی: یەکێتی ناتوانێ‌ بە هەڵکردنی ئاڵا، خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بشارێتەوە

بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كەركووك ئه‌مه‌ به‌ موزایەدە ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێیان وایە كە یەكێتی بۆ موزایەدە و شاردنەوەی شكستەكانی هەوڵی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك دەدات، بەڵام ناتوانێ‌ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بشارێتەوە.

گرووپی خیانەتكارانی ناو یەكێتی لە چەند شەوی ڕابردوو بۆ شاردنەوەی شكستەكانیان و راستكردنەوەی هەڵەكانیان لە كەركووك هەوڵی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیان دا و حزب و لایەنە سیاسییەكانیش ئەوەیان بە موزایەدەیەكی كورتی گرووپەكە ناوبرد.

لای خۆیەوە حەسەن شێخانی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كەركووك بە مالپه‌رى "وشە"ی ڕاگەیاند، هیچ رێككەوتن لە نێوان لایەنە كوردییە سیاسییەكانی كەركووك نەكرا بۆ هەڵكردنی ئاڵا. ئەو گوتی، ئەگەر پرسێكی لەو شێوەیە هەبووایە و بۆ موزایەدە نەبووایە ئەوە هەموو حزبە كوردستانییەكان كارەكەیان دەكرد.

روونیشی كردەوە كە یەكێتی بەبێ ئاگاداری لایەنەكان ئەو كارەی كردووە و هۆكارەكەیش ئەوەبووە كە ئەو حزبە دەیەوێ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بەو كارانە بشارێتەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانێ‌ كارێكی لەو جۆرە بكات. 

بەرپرسەكەی ئەو حزبە كوردستانییە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەگەر هەوڵێكی ڕاستەقینە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان هەبوایە لە كەركووك ئەوە بە دڵنیاییەوە دوای سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا دەكرا و ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا یەكلا دەكرایەوە، بۆیە ئەوەی ئێستە هەیە تەنیا یەكێتی بۆ موزایەدە كردوویەتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.