Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:50

پۆلیسى هه‌ولێر زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر ئافره‌تێکى بێمال ده‌خاته‌روو

ئەو ئافرەتە ناتوانێ‌ بە باشی قسە بكات و نابیستەیه‌
کوردستان TV
100%

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئەو ئافرەتەی ماوەی ساڵێك و شەش مانگە لە شەقامەكانی شاری هەولێر دەسووڕێتەوە، ئەو ئافرەتە لەڕووی جەستەییەوە هیچ كەمئەندامییەكی نییە ، بەڵام ناتوانێ‌ بە باشی قسە بكات، هەروەها نابیستەیه‌و تەنیا یەك گوێی دەبیستێ و‌ ئەویش زۆر بە كزی".

گوتیشی" ساڵێك و نیوێک پێش ئێستا پەڕاومان بۆ كردەوەتەوەو بردوومانە داڵدەی ئافرەتان، بەڵام لەوێ‌ نەگیرساوەتەوە شەڕی ناوەتەوەو شوێنەكەی جێ هێشتووە".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی" باس لەوە دەكرێت ئەو ئافرەتە خەڵكی رانیەیە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ناردوویەتەوە بۆ ڕانیە، بەڵام بەردەوام دەگەڕێتەوە بۆ سنوری شاری هەولێر و ئێستا لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرە داوا لە خێرخوازان و كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن بە هانای ئەو ئافرەتەوە بچن، چونكە ئێستا بەبێ‌ ئەوەی هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێت لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.