Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:22

بواری بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاسایی بۆتەوە

له‌لێدوانى وتەبێژی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ کوردستان تیڤی
کوردستان TV
100%


دوای ئەو شەپۆلە بەفربارین و سەرماو سۆڵەیە، کە بووە هۆکاری داخستنی ڕێگای هامڵتۆن لە نێوان چۆمان-  حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ پێنج شەممە بواری گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی بوەتەوە.

سیروان حوسێن، وتەبێژی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: جموجۆڵی بازرگانی و هاموشۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاساییە، بەڵام وەک ڕۆژانی رابردوو نییە، چونکە ڕێگاکان بەهۆی بەستەڵەک سەخت بوونە، لەزۆر شوێن ڕێگاوبانەکان بەهۆی شەختەوبەند هاتوچۆیان تێدا کەمێک زەحمەتە، بەڵام ڕێگا دانەخراوە و هاتووچۆی گەشتیاری و بواری بازرگانی بەردەوامە.


كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.