Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:16

پۆلیسى راپه‌رین تۆمه‌تبارێک ڕاده‌ستی پۆلیسى کۆیه‌ ده‌کاته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك  ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ،  رۆژى 1 ى 1 ى 2019 ،  کاتژمێر ١:٣٠ بەرەبەیانی لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە کەسێک لە شاری ڕانیە دەستگیرکرا بەناوی (م،ب) کەتەمەنی لە سەروی ١٨ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرە، کە تۆمەتبارە بە تاوانی دزیکردن و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بە پێ مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.


پۆلیسى راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت ،  لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بەشی پۆلیسی کۆیە کرایەوە بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوە بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی ڕوداو.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.