هه‌دار زوبێر بارزانى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ری عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، دڵنیایی به کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی ده‌دات کە ئێمە خزمەتکاری ئێوەین لە بەغدا و مافی ئێوە بەدەست دێنین.
رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی بە بڕیاری دیوانی ژمارە (۹۸) لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لە ۲۰۱۸/۱۲/٥ داوای بەپەلەی کۆبونەوە کرا بۆ هاوتاکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی و لە هەمان رۆژ کۆبونەوە ئەنجامدرا و لە رۆژی دواتر وەڵامی نوسراویان دراوە هەروەک لە نوسراوی هاوپێچ ئاماژە پێکراوە ۲۰۱۸/۱۲/٦ بەیانیش بەدواداچونی گرنگترمان دەبێت.
بۆیە دڵنیابن کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی کە ئێمە خزمەتکاری ئێوەین لە بەغدا و مافی ئێوە بەدەست دێنین ، بەڵام کاتی زیاترمان پێویستە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.