Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:43

ئاوات بۆکانی دوو که‌سی به‌ چه‌ک بریندار کرد

له‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری چنارۆكی سه‌ر به‌ قه‌زای كۆیه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی میللی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاوات بۆكانی شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری كۆیه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ده‌بێت ده‌مه‌قاڵیان و شه‌ره‌ ته‌قه‌ له‌ نێوانیاندا ڕووده‌دات به‌هۆی شه‌ره‌ ته‌قه‌كه‌شه‌وه‌ 2 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

له‌م باره‌یه‌وه‌ شایه‌تحاڵێك به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری چنارۆكی سه‌ر به‌ قه‌زای كۆیه‌ هونه‌رمه‌ندی میللی ئاوات بۆكانی به‌ هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی له‌ دانیشتنێكدا ده‌بێت به‌ ده‌مه‌قاڵیان و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست ده‌بێت و دواتر به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئاوات بۆكانی 2 كه‌س بریندار ده‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.