لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای بێستانه - قوشته‌په له‌نزیك گوندی كهرزۆر، ئۆتۆمبێلێكی پیكابی ده‌بڵ به‌هۆی تیژڕه‌ویی و ته‌ڕبوونی رێگاكان به ئاوی بارانه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و له‌رێگا ده‌رچوو و كه‌وته ناو هه‌ڵدێرێك.
فازڵ حاجی راشیدهگهێنێت ، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه به‌داخه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت ، شۆفێره‌كه‌ش زامداربوو و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت.
فازل حاجی داوا و تكا له شۆفێران ده‌كات كه له‌كاتی ته‌ڕبوونی رووی شه‌قامه‌كان به ئاوی باران به خێراییه‌كی كه‌م لێخوڕین بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی توشی كۆنترۆڵ له‌ده‌ستدان نه‌بنه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.