له ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له سه‌ر ڕێگه‌ی شاره‌دێی ڕوڤیا – به‌رده‌ڕه‌ش دوو هاوڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هاوكات به هۆی وه‌رگه‌ڕانی كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك شۆفێری كامیۆنه‌كه به سه‌ختی بریندار بوو.
له‌م باره‌یه‌وه كۆمیسه‌ر حازم مه‌حه‌مه‌د، له به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: هۆكاری هه‌ردوو ڕووداوه‌كه خراپی ڕێگاو بانه‌كان و هاوكات پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێره‌كان بووه به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆوه.
ڕاشیگه‌یاند: داوا له شۆفێران ده‌كه‌ین له كاتی باران بارین و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وادا خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه تاوه‌كو له ڕووداوی هاوشێوه به‌دوور بن.
په‌یامنێر/ سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.