Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:40

به‌ره‌ی تورکمانی: له‌سه‌ر حیسابی دانیشتوانی شاره‌که‌ یاری به‌ که‌رکوک مه‌که‌ن

وه‌ك گرێبه‌ستی سیاسی به‌ ئامانجی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی فیدرال
کوردستان TV
100%

به‌ره‌ی توركمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "سه‌پاندنی سیاسه‌تی ئه‌مری واقع له‌ كه‌ركووك، پێچه‌وانی یاسا و بڕیاره‌كانی دادگایه‌ له‌ باره‌ی ھه‌ڵكردنی ئاڵای ھه‌رێم، ھه‌روه‌ھا ھه‌وڵێكه‌ بۆ ورووژاندن و خوڵقاندنی كێشه‌ی نوێ له‌ نێوان پێكھاته‌كانی شاره‌كه‌، ھێنانی ھێزی ئه‌منی له‌م ھه‌لومه‌رجه‌ ھه‌ستیاره‌دا، ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناوده‌بات.

به‌ره‌ی توركمانی راشیگه‌یاندووه‌ "داوا له‌ ھه‌مووان ده‌كه‌ین دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی خوڵقاندنی قه‌یران و، پێویسته‌ له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان رێگه‌ به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ نه‌دات كه‌ به‌ ویستی خۆیان ده‌گه‌ڕین و ھه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌ له‌ كه‌ركووك بخوڵقێنن.

له‌ كۆتاییدا به‌ره‌ی توركمانی داوای له‌ سه‌رۆكوه‌زیران و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌ وه‌ك گرێبه‌ستی سیاسی به‌ ئامانجی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی فیدرال، یاری به‌ كه‌ركووك نه‌كه‌ن له‌سه‌ر حیسابی دانیشتوانی شاره‌كه‌، ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌ی وا ده‌كات زیاتر ئاسایشی عێراق به‌رقه‌رار بێت، ئاسایشی كه‌ركووكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.