Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:46

به‌خیتار تاڵه‌بانی: پارتی ده‌یه‌وێت دۆخی که‌رکووک ئاسایی بکرێته‌وه‌

رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌ به‌رنامه‌ی دیڤچوون
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌گه‌ر بێتوو دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ كاتی خۆشی پیش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناو كه‌ركووك نه‌بوو، به‌خیتار تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: پارتی ده‌یه‌وێت ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ یاداشتی سه‌رۆك وه‌زیران عێراقدا هاتوو نابێت هێزی سه‌ربازی له‌ ناوشاردا بمێنێته‌وه‌.

به‌خیتار تاڵه‌بانی رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌ به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی ره‌وشی كه‌ركووك خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و شكستی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شه‌رعی كه‌ركووك هه‌ندێك لایه‌ن ویستیان رێبوار تاڵه‌بانی له‌ كاره‌كه‌ی دووربخه‌نه‌وه‌ شكستی هێنا.

شاری كه‌ركووك له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشه‌كه‌ی ناله‌باره‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازار ده‌چێژێت.

له‌م وه‌ڵامدا به‌خیتار تاڵه‌بانی رۆژنامه‌نووس گوتی: ئه‌گه‌ر بێت باسی كه‌ركووك بكه‌ین له‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر جیاوازی زۆری هه‌بوو له‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشی كه‌ركووك زۆر باش بوو له‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی له‌رووی په‌یوه‌ندییه‌كانیشه‌وه‌ له‌ ئاستێكی باشدابووه‌ ئێمه‌ ناڵیین نموونه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موو رووه‌كان له‌ دۆخی 100 ساڵه‌ی پێشوو باشتربووه‌، ئه‌م باسانه‌ی كه‌ ئێستا باس ده‌كرێت كه‌ ره‌وشی كه‌ركووك خراپ كردووه‌ ده‌رهاوێشته‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه‌.

له‌دوای رووداوه‌كانی  16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ر تاكێكی ئه‌م شاره‌ ژیانی زۆر ناله‌باره‌ تێكچووه‌ له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ كه‌ باسمان كرد، به‌راستی ئێستا هه‌ر تاكێكی كه‌ركووك ژیانی زۆر نزیكه‌ له‌ نه‌هامه‌تی.

تاڵه‌بانی گوتی: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب رێك بكه‌وێت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ی شه‌رعی پارێزگای كه‌ركووك دووربخه‌نه‌وه‌ به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت.
 
به‌خیتار تاڵه‌بانی رۆژنامه‌نووس سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كه‌ركووك  گوتی: پارتی ده‌یه‌وێت ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ یاداشتی سه‌رۆك وه‌زیران عێراقدا هاتوو نابێت هێزی سه‌ربازی له‌ ناوشاردا بمێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر شاری كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه‌ خۆ عێراقیش به‌ته‌نیا به‌رێوه‌ناچێت، دیاره‌ كاریگه‌ری ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌یه‌.

ئه‌مرۆ به‌شێك له‌ هێزه‌كان له‌دوای  16ی ئۆكتۆبه‌ر چوونه‌ته‌وه‌ كه‌ركووك به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵێنیان پێدرابوو كه‌ خۆیان كردبوویان له‌گه‌ڵیان ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی و ملیشیات و سوپای پازداران و به‌هیوای لایه‌نێكی سیاسی له‌ كه‌ركووك ئاوت بكه‌ن، ئه‌وان بێت ده‌ست بگره‌نه‌ سه‌ر هه‌موو كه‌ركووك، ئه‌م شاره‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن له‌ رووی سیاسی و ئابووری له‌رووسی ئیداریشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ره‌وشه‌ بۆیان نه‌چووه‌ سه‌ر كه‌ ئێستا هه‌یه‌و به‌رده‌وامیشه‌.

له‌ به‌شێكی وته‌كانی به‌خیتار تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: ئێستا ساڵێك چه‌ند مانگێگه‌ به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێده‌په‌رێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ پارتییه‌ ده‌ڵێت ره‌وشی كه‌ركووك ئارام نییه‌، ئه‌وه‌ پارتیه‌ راگه‌یاندنی پارتیه‌ ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ ره‌وشه‌كه‌ ناجێگیره‌ ، كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بترسێنێت ، نه‌خێر ئه‌و كاته‌ ده‌گوترا ئه‌و شاره‌ ئارامه‌ باشه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌ به‌م نزیكانه‌ پارێزگار داده‌نرێت و ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌مینه‌كان ده‌گرێته‌ ده‌ست ئه‌و هێزه‌ كه‌ بۆخۆی مه‌شقی ئه‌و خیانه‌ته‌ بوو به‌ڵام بۆیان دیاركه‌وت هێواش هێواش كه‌ ئه‌وان وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێت( له‌ جه‌ژن بێ نقول ده‌رچوون) واتا له‌دوای ئه‌و خیانه‌ته‌ی كه‌ كردیان كه‌س نقولی نه‌دا پێیان، دیاره‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر لای كه‌س ناشاردرێته‌وه‌ لای هه‌موو كه‌س دیاره‌ بۆیه‌ رووخسارێكی ناشرینی بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ دروست كرد كه‌ ئه‌م كاره‌یان كرد.

له‌باره‌ی ده‌نگدان كه‌ له‌ كه‌ركووك ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌نگی هێنا نه‌خێر ئه‌مه‌ ده‌نگی نه‌هێنا ئه‌مه‌ بوو كه‌ پاداشتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، من باسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناكه‌م به‌س باسی ئه‌وه‌ تاقمه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و كاره‌ی كرد.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.