په‌رله‌مانتارێكی پارتی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی له كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئەولەویەتی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت بكات .
د. فرسەت سۆفی په‌رله‌مانتاری پارتی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی له كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی زه‌ڕوڕه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئەولەویەتی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی گرنگ و كاریگه‌ر له‌م وڵاته به‌شداربێت له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
د. فرسەت سۆفی راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزێكی سیاسیش بۆ نموونه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هێزێكی سیاسی خۆی، به ئیراده‌ی حوری خۆی بڕیاریداوه ببێته ئۆپۆزیسیۆن، ئێمه رێز له‌م ئیراده حوره‌ی یه‌كگرتوو ده‌گرین و با بفه‌رموێ ببێته ئۆپۆزیسیۆن له‌وانه‌یه ئۆپۆزیسیۆن بوونیش پێویست بێت له كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.