Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:35

د. محه‌مه‌د خورشید : یه‌کێتى شکستى هێنا له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای که‌رکوک بۆ شوێنگره‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی

له‌كۆی 40 ئه‌ندام ته‌نیا 10 ئه‌ندام كۆبوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بریار بوو ئه‌مرۆ  سێشه‌ممه‌ 8 ى 1 ى 2019 ، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك   بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ لە سەرۆكی ئەنجوومەن به‌رێوه‌بچێت


كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایی له‌ئه‌ندامان نه‌توانرا به‌ڕێوه‌بچێت 


به‌شێك له‌لیست و لایه‌نه‌كان بریاریان دابوو ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌بچێت  دەنگ لەسەر ئەندامێكی ئەنجوومەن بدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنی سەرۆكی ئێستای ئەنجوومەن رێبوار تاڵه‌بانى  دەستبەكار بێت
 
د.محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی 3 ى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك بۆ ده‌ست نیشانكردنى  سه‌رۆكێكی نوێ شكستى هێنا


راشیگه‌یاند ، یه‌كێتى ئه‌ندامه‌كانى خۆشى به‌ته‌واو پێ  كۆنه‌كرایه‌وه‌ ، محه‌مه‌د خورشید راشیگه‌یاند ، سوپاسى هه‌ڵوێستى لایه‌نى عه‌ره‌بی و  توركمانى و  كریستیان و  یه‌كگرتوو  و به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی دی ده‌كه‌ین كه‌به‌ده‌م بانگه‌وازی پارتی دیموكراتى كوردستان هاتن  به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ نه‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكی نوێ 

 به‌رپرسى لقى 3 ى پارتی راشیگه‌یاند ،  هیوادارین یه‌كێتى له‌چوار چێوه‌ی كاری نیشتیمانى  و پێكه‌وه‌ بوون ده‌رنه‌چێت ، كاركردنمان به‌هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه‌ بوون بێت له‌پێناو كه‌ركوك و كوردستان بێت نه‌ك بڕیاری گۆڕینى  رێبوار تاڵه‌بانى بدرێت كه‌سه‌رۆكى شه‌رعی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌ 

د. محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند ، گۆڕینى رێبوار تاڵه‌بانى نایاساییه‌ و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان شكستى هێنا له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا كه‌بتوانێ رێژه‌ى یاسایی ئه‌ندامان كۆبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرن 


به‌رپرسى لقى 3 ى پارتى دیموكراتى كوردستان راشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌ندا له‌كۆی 40 ئه‌ندام ته‌نیا 10 ئه‌ندام كۆبوونه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش شكستێكی ئه‌نجومه‌نه‌ كه‌ئه‌مرۆ بیندرا 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.