Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:52

به‌وێنه‌ ... هاتووچۆ هۆشداری له‌داڕووخانى به‌شێک له‌شه‌قامی سه‌ره‌کى هه‌ولێر - شه‌قلاوه‌ ده‌دات

مه‌ترسی پچیرانى رێگاكه‌ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایده‌گه‌ێنێت ، فریای رێگای سه‌ره‌كى هه‌ولێر - شه‌قلاوه‌ بكه‌ون 

فازل حاجی داوا له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رێگاو بانى هه‌ولێر ده‌كات فریای ئه‌م رێگایه‌ بكه‌ون ، له‌ چاككردنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر -  شه‌قلاوه‌ نزیك گه‌ڕه‌كی كاوانیان 


راشیده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌م شه‌قامه‌ له‌گه‌ل بارانی چه‌ند رۆژی رابردوو لایه‌كی روخاوه‌ و ئه‌مرۆ ش به‌شێكى دیكه‌ روخا ، پیشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر زوو چاك نه‌كرێته‌وه‌ به‌ته‌واوی بروخێت به‌داروخانی رێگای هه‌ولێر شه‌قلاوه‌ ده‌پچرێت 

 فازل حاجی راشیده‌گه‌ێنێت ،  به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساتی لێبكه‌ویته‌وه‌ تكاتان لێ ده‌كه‌ین به‌زووی كارێك بكه‌ن رێگایه‌كه‌ له‌داروخان بپارێزن


 له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، پێمان باشه‌ له‌كاتی چاككردنه‌وه‌ی رێگایه‌كه‌ش جۆت سایده‌  ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ بكه‌ن به‌رێگای به‌دیل ،  كه‌ئه‌ویش پێویستی به‌هه‌ندێك ده‌ستكاری كردنه‌ بۆئه‌وه‌ی شیاو بێت كه‌ده‌ستكاری كردنه‌كه‌ له‌نزیك شوێنی مۆنۆمینته‌كه‌ی كۆڕێ یه

 

1111

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.