Erbil 18°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:45

به‌وێنه‌ .. به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌کان کۆگایەکی دروستکردنی تورشیات داخرا

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  رایده‌گه‌ێنێت ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 7 ى 1 ى 2019 ،  لەکاتی بەسەرکردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا ،بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکانەوە ، کۆگایەکی دروستکردن و هەڵگرتنی تورشیات لە قەزای چەمچەماڵ داخرا.

شاخەوان هادی، لێپسراوی هۆبەی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستن و نوێنەری تەندروستی لە لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: دوای پشکنین و بینینی کۆگایەک کە لە گەڕەکی راپەڕین ە ،دەرکەوت مۆڵەتی تەندروستی و هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نەبوو بەو هۆیەوە هەموو ئەو بڕە ترشیاتەی تێیدا هەڵگیرابوو خراپ و تێکچوبو بۆیە بریارماندا بەدەستبەسەرداگرتنی.

ووتیشی: بڕی ئەو تورشیاتەی لەناو ئەو کۆگایەدا دەستی بەسەردا گیراوە ٤ هەزار و ٥٠٠ کگم کە زیاتر لە چوار تۆن دەبێت و بەبڕیاری قائیمقامی چەمچەماڵ و بەهاوکاری پۆلیس و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هەموو لەناوبرا.

شاخەوان، ئەوەشی ووت: ئەو شوێنە بۆ ماوەیەک دادەخرێت و خاوەنەکەشی جگە لە غەرامەکردنی بەبڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بەڵێننامەی دادنووسیشی پێ پڕ دەکرێتەوە و پابەند دەکرێت بەدەرهێنانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ ئەو شوێنە وە لەکاتی دوبارەکردنەوەیدا بەتوندی سزا دەدرێت.

1111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.