Erbil 18°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:39

عه‌لی عه‌ونى : سوپای عێراق له‌هه‌موو شه‌ڕه‌ ده‌ره‌کییه‌کان دۆڕاندوویه‌تی و له‌ وێرانکردنی کوردستان و ئه‌نفال سه‌رکه‌وتوو بووه‌

له‌فه‌یس بووك نووسیویه‌تى
کوردستان TV
100%

عه‌لی عه‌ونى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  له‌ژێر ناوی سوپای عێراق نووسیویه‌تى ، من ئه‌وه‌نده‌ی له‌ په‌لاماری سوپای عێراق بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ترسم, ئه‌وه‌نده‌ له‌ په‌لاماری سوپای ولاتانی به‌ناو بیانی ناترسم.

راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌وه‌نده‌ی ئومێدم هه‌یه‌ سوپای عێراق په‌لامارم نه‌دات, نیو ئه‌وه‌نده‌ ئومێدم نییه‌ كه‌ له‌په‌لاماری سوپاكانی توركیا و ئێران و سوریا بمانپارێزێت.

عه‌لی عه‌ونى راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م سوپایه‌ له‌ هه‌موو شه‌ڕه‌ ده‌ره‌كییه‌كان دۆڕاندوویه‌تی و له‌ وێرانكردنی كوردستان و ئه‌نفال و كیمیا سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.