رۆژنامه‌ی (وێل سترێس جۆرنال)ـی ئه‌مریكی، له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توركیا داوای له ئه‌مریكا كردووه بۆ له‌ناوبردنی داعش له سووریا هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازی بكات.
یه‌كێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و وتویهتى" ره‌نگه ئه‌مریكا له رووی ئاسمانییه‌وه، واته به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی داعش بكات و هاوكاری توركیا بكات، به‌ڵام له‌رووی لۆجیستی و سه‌ربازییه‌وه ئه‌سته‌مه هاوكاری بكات".
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا بگاته توركیا و له‌و رووه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی چه‌ند میدیایه‌كی توركیاش بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگه ئه‌مریكا بڕوا به توركیا بهێنێت كه هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك دژی یه‌په‌گه ئه‌نجام نه‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.