Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:54

‌کەشناسیی هەرێم: چوار بوومەلەرزەی دیکە روویداوه‌

‌هیچ زیانێکی نەبووە
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌چەند ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی دا و هاووڵاتیان به‌ ئاسانی هه‌ستیان پێكرد و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت دوای ئەو بومەلەرزەیە، چوار بومەلەرزەی دیکە بە گوڕی جیاواز روویانداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزەی دیکە ڕوویداوە کە گوڕەکانیان لەنێوان 3.1 - 4.1 پلەی ڕێختەربووە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشکراشی کردووە کە بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە لە هەرێمدا و شوێنەکەی کرماشان بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم هەستی پێکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.