له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، لە سەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا کە دوو کەسەکە تۆمەتبارن بە تاوانی دزیکردن.
راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە و دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن، لە شەوی ٥ /۱/ ۲۰۱۹ لە لایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە دوو تۆمەتبارەکان دەستگیرکران بەناوەکانی (ف،ز) تەمەن ٤۰ ساڵ وە (خ،ێ) تەمەن ۲٥ ساڵ کە هەردووکیان دانیشتوی شاری ڕانیەن و لە ڕەگەزی نێرن.
هه‌روها پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە هەستاون بە دزینی مۆلیدەیەکی کارەبا ٦۰ کەیڤی لە شاری کۆیە ، بەفەرمانی دادگا هەردوو تۆمەتبارەکە ڕادەستی بەشی پۆلیسی کۆیە کرانەوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی ڕووداو
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.