Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:06

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتى کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ئەحمەد گوروون دەکات

هاوبەشی خەمتانین
کوردستان TV
100%


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا ئەحمەد گوروون

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، كەسایەتی ناسراوی دەڤەری شارباژێر _ ماوەت، هەڤاڵ (مستەفا ئەحمەد گوروون)ناسراو بە (مستەفا قیادە)مان پێگەیشت


لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو و دەكەین و هاوبەشی خەمتانین

لەخوای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات

انالله واناالیە راجعون


    مەكتەبی سیاسی                                                                    
پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.