Erbil 15°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:31

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له‌ که‌رکووک کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ قه‌زای دبس باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، هاووڵاتییه‌ك كوژرا و سێی دیكه‌ برینداربوون.

نه‌قیب حامد عوبێدی ، ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی كه‌ركووك، رایگه‌یاند: بۆمبێك كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سه‌ر رێگایه‌ك له‌ قه‌زای دبس ٥٥ كلم باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك چێنرابوو، له‌كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

عوبێدی گوتیشی: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هاووڵاتییه‌ك كوژرا و سێی دیكه‌ برینداربوون.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.