پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دبان، لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە، ژنێك بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە سووتا، پۆلیس دهڵێت دوێنێ ههینی رایگهیاند لە گەڕەکی پێنجی ئازار لە ناحیەی حاجیاوای سەربە قەزای ڕانیە لە کاتی داگیرساندنی سۆپای نەوت ژنێك چەرخەکەی لە دەست تەقی .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین له رایگهیاند: سهرلهئێوارهی ئهمڕۆ 5ی كانوونی دووهمی 2019 لە گەڕەکی دابان لە ناحیەی حاجیاوای سەربە قەزای رانیە لە کاتی تێکردنی نەوت لە سۆپای داگیرساو ژنێک سووتا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ژنهكه تەمەنی 26 ساڵه بەناوی (پ.ن.) و لەماڵەکەی خۆیان بەهۆ گڕگرتنی سۆپاكە سوتاوه.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستۆتەڕوو بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی سهدا 52ه و لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراوه.
هێمای بۆ ئەوەشكردووە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخرا و لەسەر رووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دوێنێ ههینی رایگهیاند لە گەڕەکی پێنجی ئازار لە ناحیەی حاجیاوای سەربە قەزای ڕانیە لە کاتی داگیرساندنی سۆپای نەوت ژنێك چەرخەکەی لە دەست تەقی و بووە هۆی گڕگرتنی دەبە نەوتەکە و بەوهۆیەوە سوتاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.