Erbil 15°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:22

گواستنەوە و گەیاندن: زیاتر لە 800 هەزار گەشتیار بە فڕۆکە هاتوونەتە هەرێم

‌لە ساڵى ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند لە ساڵى ڕابردوودا زیاتر لە 800 هەزار گەشتیار لەڕێگەى فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانییەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمی كوردستان کە وێنەیەکی دەست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی کەوتووە تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە ساڵی 2018 دا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی، کە لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانییەوە هاتوچۆیان کردووە بریتیبوون لە یەک ملیۆن و 674 هەزار و 585 گەشتیار.

ئەوەش هاتووە، هەر لە ساڵى 2018دا ژمارەى ئەو گەشتیارانەى لە ڕێگەى ئەو دوو فڕۆکەخانەیەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان 812 هەزار و 786 کەس بوون، ئەو گەشتیارانەشى لە هەرێمى کوردستانەوە گوازراونەتەوە 861 هەزار و 799 کەس بوون.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، هاوکات 18 هەزار و 872 گەشتى ئاسمانىش لە فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى ئەنجامدراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.