Erbil 15°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:11

پۆلیس: گه‌نجێک له‌ سلێمانی کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

بە پەت خۆی خنكاندووە
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سلێمانی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ خۆی خنكاندووە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سلێمانی گەنجێک به‌ناوی (س ، م ، ع ) له‌  دایکبووی ساڵی (2000 )كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراوه‌، بە به‌گوێره‌ی زانیارییە سەرتاییەكان دەركەوتووە كە گەنجەكە بە پەت خۆی خنكاندووەو كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.