Erbil 15°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:23

به‌پێی ئامارێک خۆکوشتنی پیاوان زیادى کردووه‌

ئامارێكی توندوتیژى به‌رانبه‌ر پیاوان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ڕێكخراوى یه‌كێتیی پیاوانی كوردستان ئامارى ساڵى 2018 ى توندوتیژى به‌رانبه‌ر پیاوان و كوشتن و خۆكوشتنى پیاوانى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى ئاماره‌كه‌، ڕێژه‌كه‌ له‌چاو ساڵانى ڕابردوودا به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هەر بەپێی ئامارەكە، پارێزگای سلێمانی زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوانی تێدا تۆماركراوە، بەجۆرێك 45 حاڵەت لەسلێمانی، 23 حاڵەت لەهەولێر، 18 حاڵەت لەكەركوك، 16 حاڵەت لە دهۆك، 13 حاڵەت لەهەڵەبجە.

یەکێتی پیاوانى کوردستان ئامارى ساڵى 2018 ى بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئامارەکانیشى لە ساڵی 2018دا 558 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆمارکراون کە 39 حاڵەتی دەرکردنی پیاوی بەتەمەن و 57 خیانەتی هاوسەرگیری و هەروەها نۆ  حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی تۆمارکراوە.
 
هەر بەپێی ئامارەکەى یەکێتى پیاوانى کوردستان، 178 حاڵەتی دەستتێوەردانی کەسوکاری خێزان لە ژیانی هاوسەرگیریدا و 36 حاڵەتی فشاری دەروونی و سێکسی، هەروەها  هەشت  حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی موچە و 231 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی منداڵ یان بێ بەشکردنی باوک لە بینینی منداڵەکانی هەبووە.
 
ئەوەش خراوەتە روو لەساڵى رابردوو، هەر بەپێی ئامارەکان، پێنج پیاو لەلایەن ژنانەوە و بە هاوکاری کەسانی تر کوژراون.

لەبارەى  ئامارەکانی خۆکوشتنی پیاوانیش یەکێتى پیاوانى کوردستان رایگەیاندووە، لە ساڵی رابردوودا لە کوردستاندا 115 پیاو خۆیان کوشتووە کە زۆربەیان لە پارێزگای سلێمانیدا بووە  کەبەم جۆرەیە :
 
لە پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەکانی 45، پارێزگای هەولێر و شارۆچکەکانی 23، پارێزگای کەرکوک و شارۆچکەکانی 18 و لە پارێزگای دهۆک 16 و لە پارێزگای هەڵەبجەش 13 پیاو خۆیان کووشتووە کە بەوەش خۆکوشتنی پیاوان لە 2018دا لە چاو چوار ساڵی رابردوودا زیادی کردووە.

لە ساڵی 2014دا (65) پیاو، لە 2015دا (69) پیاو، لە 2016(70) پیاو، لە 2017(74) پیاو و لە ساڵی 2018شدا رێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ (115) حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، كه‌ ڕێكخراوى یه‌كێتیى پیاوانى كوردستان به‌هاوكارى ڕێكخراوه‌كانى ئه‌و بواره‌ به‌نیازه‌ ڕێكخراوێكى هاوبه‌ش بۆ به‌رگریكردن له‌ مافى پیاوان و ئافره‌تان دروست بكه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.