بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەرجەم ئامارەكانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ و ژمارەی قوربانیان و داهات و كارو چالاكییەكانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ساڵی 2018 ئاشكراكرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (2/1/2019) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە دەزگاکانی راگەیاندن لە بارەگای هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە تاسڵوجە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد، لە كۆنگرەكەدا ڕائیدی هاتووچۆ (كاروان محمد صدیق) ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئامارەكانی ڕووداو و ژمارەی قوربانیان و داهات و خەرجی و كاروچالاكییەكانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ساڵی ( 2018 ) ئاشكراكرد.
ڕائیدی هاتووچۆ (كاروان محمد صدیق) ئاماژەی بەوە كرد لە ساڵی 2018 دا بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە كە ژمارەیان ( 1011 ) ڕووداو بووە (224) كەس گیانیان لەدەستداوەو ( 3489 ) كەسیش بریندار بوون، ئاشكراشیكرد كە ئەو ڕووداوانە بەهۆی (تیژڕەوی، بێ ئاگایی، مەی نۆشین، پابەندنەبوون، ماوەی سەلامەتی، گۆڕینی ساید، كەمتەرخەمیو چەند هۆكارێكی دیكەوە) ڕویانداوە، هاوكات لە ساڵی (2018)دا (43639) تۆماری یەكەم جار بۆ ئوتومبیل كراوە، هەروەها بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری (17288) بووە.
ووتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند بەشی ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی چەند پرۆژەیەكی ئەنجامداوە لەوانە (هێلكاری كردنی بازنەی مەلیك مەحمود، هێلكاری كردنی ناو شاری هەڵەبجە، بۆیاخ كردنی ڕێگای نێوان سەید صادق – پێنجوێن، هێلكاری كردنی ڕێگای نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ و دابینكردنی هێمای جۆراوجۆر بۆ قەزاو ناحیەكانی شاری سلێمانی) ووتیشی: كۆی داهاتی ساڵی 2018ی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە ( 114,338,840,000 ) سەدو چواردە ملیارو سێ سەدو سیو هەشت ملیۆنو هەشت سەدو چل هەزار دینار.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.