له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ده‌دات كه‌تێیدا لهروووداوێكى هاتووچۆدا گیان له‌ده‌ستدان وبرینداربوونى لێكهوتهوه
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ى پۆلیسدا هاتووه ، کاتژمێر٢٥ :١ ی بەرەبەیانی ئه‌مرۆ ١/ ١/ ٢٠١٩ لە سەر ڕێگای گشتی ناو شاری ڕانیە لە نزیک ترافیکی ڕاپەڕین، ئۆتۆمبیلێکی بار هەڵگر لە جۆری توێتا کە (٥) سەرنشینی تێدا بوو لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا، بەو هۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکان گیانی لەدەستدا.
پۆلیسى راپه‌رین ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، گه‌نجه‌كه به‌ناوی (م،ع) تەمەن ١٦ ساڵ لە ڕەگەزی نێر کە دانیشتوی شاری ڕانیەیە لە ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا و دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی لە پزیشکاری دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. سێ لە سەرنشینەکان لەژێر چاودێری پزیشکیدان و یەکێکی تر لە سەرنشینەکان لەبەر سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخٶشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.
لهكۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕاشیگه‌یاندووه ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بە پێی مادەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.