رزگار مامه په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، شه‌وی رابردوو به‌هۆی 2 ڕووداوی هاتووچۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 ى دیكه‌ش برینداربوون
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند ، له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا ئۆتۆمبێلێک به‌هۆی کۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدانی خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا، به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه كه‌ته‌مه‌نى 16 ساڵ بووه گیانی له‌ده‌ستداوه و 4 ى دیكه‌ش كهلهگهلی بوون برینداربوون
ڕزگار مامه په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، له‌رووداوێكى دیكه‌دا شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی رانیه له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌یان ، له رێگای سەرەکی سلێمانی- دوکان دووچاری ڕووداوێكى هاتووچۆ ده‌بن به‌هۆیه‌وه ، 2 گه‌نجی رانیه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن كه‌ته‌مه‌نیان 18 و 21 ساڵ بووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.