دوو گەنجی دەڤەری پشدەر لوغمێک پیان دەتەقێتەوە و ھەر دووکیان بریندار دەبن، یهكیان بههۆی سهختی برینهكهی ڕهوانهی نهخۆشخانهی سلێمانی دهكرێت.
ئەمرۆ لە بناری چیای کوریس لە دەڤەری پشدەر دوو گەنج بە ناوەکانی بارزان رەسوڵ و دڵێر ئەبوبکر دانیشتوی گوندی چەکوانە سەر بەشارەدێی ئیسێوە لوغم پیان دەتەقێتەوە.
لە کاتی چونیان بۆ لای ئاژەڵاکانیان لوغمێک پیان دەتەقێتەوە و ھەر دووکیان بریندار دەبن، دواتر رَەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ دەکرێن.
یەکێک لە بریندارەکان بە ھۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێت.
شایانی باسە دەڤەری پشدەر بە ھۆی سەر سنووری لە کاتی شەڕی عێراق و ئێران رژێمی بەعسی رووخاو ئەو ناوچانه سنوریانەی مینرێژ کردوون، تائێستاش بەتەواوی پاک نەکراونەوە، دانیشتوانی ئەو سەر سنورەنە قوربانی زۆریان ھەیە بە ھۆی لوغم ،ھێشتاش ساڵانە ھاووڵاتیانی سەر سنورەکان قوربانی دهدهن بههۆی تهقینهوهی لوغمه چێندراوهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.