Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:41

سۆفی غه‌م و ئازاره‌کانی له‌ کتێبه‌ شیعرێکدا بڵاوده‌کاته‌وه‌

10 شیعری درێژ و ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ره‌ شیعر له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

له‌ ژێر ناوی  "برینێکم بە ڕوومەتی زەوییەوە"  ، دیار سۆفی شاعیر یه‌كه‌مین كتێبی شیعری خۆی كه‌ نووسینه‌وه‌ی غەم و ئازار و ئەزموونی خۆیه‌تی و وێنای رابردوویەتی لەڕێی زمانێکی ئەدەبی شیعرییەوە بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

كتێبی شیعری  "برینێکم بە ڕوومەتی زەوییەوە"  قه‌باره‌كه‌ی مامناوه‌نده‌ و له‌ چوار چێوه‌ی 130 لاپه‌ره‌دا كه‌ 10 شیعری درێژ و ژماره‌یه‌ك پۆسته‌ره‌ شیعر له‌ خۆ ده‌گرێت و له‌ چاپخانه‌ی كار چاپكراوه‌ ، كتێبه‌كه‌ باس لە کۆمەڵێک بواری جیاواز دەکات کە دونیا بینی شاعیره‌ بۆ شتەکان لەڕێی زمانی شیعرەوە .

ئه‌م كتێبه‌ یەکەمین ئەزموونی ئه‌م شاعیره‌یه‌ كه‌ ده‌قی شیعره‌كان تێكه‌ڵ ن و ژماره‌یه‌ك بواری وه‌ك  " سەفەر، جەنگ، ژیان و مردن، خۆشەویستی، باسکردن لە دۆخی تەنیایی و وێناکردنی و گەڕانەوە بۆ چەمکی یادەوەری " ی له‌ خۆ ده‌گرێت .

دیار سۆفی شاعیرێكی گه‌نجه‌ و ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌ و خه‌ڵكی گه‌رمیانه‌ ،  پێشتر چەند وتار و دەقە شیعری لە چەند سایتێک بڵاوکردووەتەوە، ساڵی ٢٠١٧ لە فێستڤاڵی گەلاوێژ-بەشی شیعر  بەشداریکرد و لە ناو ٦٨ بەشداربوودا توانی پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.