Erbil 18°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:04

ئافرەتێکی سوتاو گیانی لەدەستدا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ڕائیدی مافپەروەرعه‌لی جەماڵ قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە 30 ى 12 ى 2018 ، لەقەزای کەلار ئافرەتێک بەسوتاوی هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار دوای گەشتنی بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا


به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێ،ێـ ، ئەو ئافرەتەی سوتاوە بەناوی ( ز، ب ، ب) لەدایکبووی 1990 لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو ڕەوانەی بەشی توندوتیژی ئافره‌تان دەکرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەرهۆکارو چۆنێتی ڕووداوەکە


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.