به‌پێی یاسا مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی قه‌زای شه‌نگاله، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچانه راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا، قائیمقامی شه‌نگال له پارێزگای دهۆك نیشته‌جێیه، له ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌وڵیدا بگه‌ڕێته‌وه قه‌زاكه، به‌ڵام به‌فیتی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی و له دانیشتوانه‌كه‌ی خۆپیشاندانیان له دژ كرد و نه‌یانهێشت بچێته شاره‌كه‌وه.
ئەمڕۆ، فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، پەکەکە و نوێنەری عەرەبە سووننه و شیعەکانی شنگال، كۆبوونه‌وه و دواتریش ئه‌نجوومه‌نێك بۆ بەڕێوەبردنی شنگال راگەیێندرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراقیان كردووه، به‌شێك له كه‌سایه‌تی و هاوڵاتیان شارۆچكه‌ی شه‌نگال ئه‌نجومه‌نێكی كاتی‌یان بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه دیارییكراوه.
حەیدەر شەشۆ، سەرۆکی حیزبی دیموکراتی ئیزیدی، بۆ کوردستان 24 گوتی: ئێمە لەسەر دامەزراندنی ئەم جڤاتە رازینین.
شه‌شۆ گوتیشی: ئێمەش بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگھێشتكرابووین، بەڵام ئامادەنەبووین، چونکە جڤاتێکی نایاسایی و نا شەرعییە و پەکەکە و حەشدیش باش دەزانن کە ئەم هەنگاوەیان لە دژی بەرژەوەندی شنگالە و شه‌قامی شنگال بەم هەڵسوکەوتە ناڕازییە".
شەشۆ ئەوەشی دیاریکرد، هەر کاتێك پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دامەزراندنی ئەم جۆرە ئەنجوومەنە دەربکات، ئەوان پێی رازی دەبن.
مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال، دەڵێت: بە هۆی گرووپە چەكدارەكانەوە دۆخی ئەمنی شارۆچكەكە لە خراپەوە بەرەو خراپتر چووە، ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەگەری هەیە شەڕو كارەساتی گەورەی بەدواوە بێت.
دوشڵێت: بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال و دەرچوونی گروپە چەكدارەكان ئارامی بۆ قەزاكە دەگەڕێتەوە و ئاوارەكان دەگەڕێنەوە و ئەو خەڵكەی بۆ شارەكە گەڕاونەتەوە، چیدیكە ئاوارە نابنەوە روو لە ژیانی كەمپەكان ناكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.