سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیاری دەسگیركردنی رێبوار تاڵەبانی بڕیارێکە دوور له هەموو یاساو ڕێسایەک و بە بڕیارێکی نادادپەروەرانەی لەقەڵەم دەدەین دەشڵێت، ترەمپ گەورەترین سوکایەتی بەعێراق و سەروەری عێراق کرد، ئەی دادگای فیدراڵی بۆ وورتەی لەدەم دەرنەهات.
سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه، ئهمهش دەقی راگەیەندراوەكەی:
دوێنێ، لەمیدیکانی عێراقەوە گوێبیستی هەواڵی دادگای کەرکووک بووین، کە سزای بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوکالەت دەرکردووە.
لەکاتێکدا ڕێبوار تاڵەبانی بەدەنگی خەڵکی شاری کەرکووک هەڵبژێراوە، بۆیە ئەو بڕیارە بڕیارێکە دوور له هەموو یاساو ڕێسایەک و بە بڕیارێکی نادادپەروانەرانەی لەقەڵەم دەدەین.
ڕێبوار تاڵەبانی بەبێ جیاوازی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی کەرکووکی کردووە. بۆیە ئەو دادگایە بە دادگایەکی تایفیگەری دەزانین، نەک دادگای بەرگریکاری خەڵکی کەرکووک .
هەرکاتێک بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی ویستی بچێتەوه کەرکووک، ئەوا ئێمە بەهێزەوە لەگەڵی دەچینە ئهو شاره، ئەوکات دادگای کەرکووک بابێت دادگایی بکات.
ئێمە بەدادگای کەرکووک و دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێین: هەر دوێنێ 26/12/2018 سەرۆکی ئەمریکا سنووری ئاسمانی عێراقی بەزاندن بەبێ ئەوەی هیچ کەس لەعێراقیەکان ئاگایان لێبێ، بەمەش گەورەترین سوکایەتی بەعێراق و سەروەری عێراق کرد، ئەی دادگای فیدراڵی بۆ وورتەی لەدەم دەرنەهات و بە پێشێلکاری و بەزاندنی سەروەری عێراق سزای ترهمپی نەدا؟ تەنانەت سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراقیش لە ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکاوە گوێبیستی هاتنەکەی ترهمپ بوون بۆ عێراق.
گەر عێراقیەکان نەختێک شکۆیان هێشتبێتەوە بۆ خۆیان دەبێ سوپاکەی ئەمریکا لەعێراق دەرپەڕێنن.
دەسەڵاتدارانی عێراقیش هێنده دەستەمو بوون، ناتوانن هیچ کاردانەوەک بنوینن.
بۆیە ناکرێ گەلی کورد قبوولی ووڵاتێکی بێ سیادەی وەک عێراق بکات، خاکەکەی داگیر بکات. ڕێبوار تاڵەبانی تەنها نییە و پشتگیری و پشتیووانی دەبین، بە خۆمان و هێزەکانمانەوە بۆپاراستنی کەرکووک و خانەقین و شنگال و ناوچە دابڕاوەکان، لەئێستاوە ئامادە ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.