Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:47

هه‌فته‌ی فیلمی کوردی له‌ ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت

هەر چوار پارچەی کوردستان له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌شدار ده‌بن
کوردستان TV
100%

لە شاری لایپزیگ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا  فێستیڤاڵی هەفتەی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت و هەر چوار پارچەی کوردستانیش به‌ 6 فیلمی كوردی له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌شدار ده‌بیت .


فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و لە یەکەم رۆژی فیستڤاڵەکەدا بینەرە ئەڵمانی و بیانییەکان فیلمەکان بە جیاواز و قوڵ  وه‌سف ده‌كه‌ن ، فیلمی " بڕیارێكی قورس " له‌ ده‌رهێنانی ئه‌نده‌ر ئۆز قه‌هره‌مان یه‌كێكه‌ له‌م فیلمه‌ كوردییانه‌ی  له‌ یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌ی فیلمی كوردی نیشاندرا .


ئه‌م فیلمه‌ باس  له‌ ژیانی کچێکی کورد لە شارۆچکەی هەکاری باکووری کوردستان ده‌كات، كه‌ لەگەڵ باوک و براکەی دەژیت. جگە لە کێشە داراییەکانی ئه‌و خێزانه‌ كورده‌، برای ئەو کچە خۆی گرێی دەروونی هەیە و دەیەوێت ئەو پارەیەی لە کارەکەی دەستی دەکەوێت، کۆیبکاتەوە نەشتەرگەری جوانکاری بۆی بکات.

 ئەندامی دەستەی ئامادەکاری هەفتەی فیلمی کوردی لایپزیگ " بێستون زریان " ئاشكرایده‌كات ئامانجی ئه‌وان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌فته‌ فیلمی كوردی بۆ ئاشنابوونی كورد و ئه‌ڵمانییه‌كان به‌ كلتووری یه‌كتر و ببێت به‌ ده‌رفه‌تێك، بۆ ئه‌وه‌ی نیشاندانی فیلمی كوردی هه‌م به‌ كوردانی تاراوگه‌ و هه‌میش بۆ خه‌ڵكی ئه‌ڵمانی .


جێی باسه‌ هەفتەی فیلمی کوردی لایپزیگ لە ساڵی 2015 ـەوە دەستی پێکردوە و ساڵانە لە شاری لایپزیگ له‌ ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، تێیدا فیلمی دەرهێنەرە کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان پیشانی کورد و ئەڵمانەکان دەدرێت.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.