به‌پێى میدیا فه‌رمییه‌كانى ئێران، مه‌حمود هاشمى شاهروودى، سه‌رۆكى كۆڕى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران، كه به یه‌كێك له ئاخوند و مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى ئێران ده‌هاته ئه‌ژمار، به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، له ته‌مه‌نى 70 ساڵیدا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایى كرد.
مه‌حموود هاشمى شاهروودى ساڵى 1948 له شارى نه‌جه‌ف له عێراق له دایك بووه و یه‌كێكه بووه له قوتابییه‌كانى ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د باقر سه‌در، هه‌وه‌ها یه‌كێك بووه له ئاخونده نزیكه‌كانى ڕوحوڵا خومه‌ینى، دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران و له ماوه‌ى ته‌مه‌نیدا چه‌ند پۆستى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌ندامى له ئه‌نجوومه‌نه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى چاودێرانى ئێران، سه‌رۆكى ده‌زگاى دادوه‌رى كێشه‌كان و پاشان سه‌رۆكى كۆڕى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران بووه.
شاهروودى ساڵى پار له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاتى ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى خه‌وێندرا.
داواكارى گشتیى ئه‌ڵمانیا سكاڵاى له‌دژى تۆماركرد كه ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئێران له كاتى سه‌رۆكایه‌تى دادوه‌ریدا حوكمى سێداره‌ى سه‌دان كه‌سى واژۆكردووه و به‌م بۆنه‌وه چالاكانى سیاسى كورد و ئێرانى له‌و وڵاتى ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست و داواى ده‌ستگیركردن و دادگایى هاشمى شاهروودى كرد.
هاوكات ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى ئه‌ڵمانیا به فه‌رمى سكاڵاى له دژى شاهروودى واژۆ كرد و خوازیارى ده‌ستگیركردنى بوو، به‌ڵام حكومه‌تى ئێران به خێرایى توانیان شاهروودیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئێران.
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.