له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، نه‌خۆشخانه‌ى ئافره‌تان و له‌دایك بوونى فێركاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئافره‌تێك به‌سكێك چوار منداڵی ده‌بێت
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌دا هاتووه ، ئافرەتێك بەسكێك چوار منداڵی بوو لەنەخۆشخانەكەمان بەنەشتەرگەری (3 كوڕ‌و كچێك) كەماوەی سكەكەی (31 – 32) هەفتە بووە، واتا لەكاتی خۆی زووتر بووە.
نه‌خۆشخانه‌ى ئافره‌تان و له‌دایك بوونى فێركاری هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، منداڵەكان لەڕێكەوتی (20/12/2018) خەوێندرابوون لەبەشی منداڵە ناكەمەكانی نەخۆشخانەكەمان كەكێشیان لەنێوان (1300 – 1500) گرام دەبوون، دوای ماندوبوونێكی زۆر، سوپاس بۆخوا سوپاس بۆ پزیشك و ستافی بەشی منداڵە ناكەمەكان، رۆژی 23 ى 12 ى 2018 منداڵەكان بەتەندروستێكی باش بەڕێ كران.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.