سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان سه‌باره‌ت به سوریا ئه‌نجامداوه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، گفتوگۆیه‌كى دوور و درێژى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ى ره‌وشى سووریا ئه‌نجامداوه.
تره‌مپ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى: گفتوگۆیه‌كى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركیا ئه‌نجامدا.
تره‌مپ نوسیویه‌تی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، گفتوگۆی له‌سه‌ر بنبڕكردنی داعش و كشانه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆ و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كردووه.
چەند رۆژێک پێش ئێستا، ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دا، ئەوەش نیگەرانی یەپەگەی لێکەوتەوە، بەڵام تورکیا بەو هەنگاوە دڵخۆشە. بڕیارەکەش دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ ئەردۆغان هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.