چەند وێنەیەکی پرۆسەی هاوسەرگیری لەنێوان مریشک و کەڵەشێرێک لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، هەرایەکی زۆری ناوەتەوە لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی رایگەیاند، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە لەنێو کێڵگەیەکی مریشک و کەڵەشێرەکان بەڕێوەچوو، ئەم ئاهەنگە لەلایەن خاتوونی وێنەگر ئیرین بانکستۆن، لەناوچەی ئەکۆرس لە ویلایەتی جۆرجیا وێنەگیراوە.
هەروەک لە وێنەکاندا دیارە، کەڵەشێرەکە پۆشاکی زاوای لەبەرە، مریشکەکەش هەروا پۆشاکی بووکی پۆشیوە.
ئیرین بانکستۆنی، وێنەگر بە رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی گوت، زۆر دڵخۆشم بەهۆی ئەو کۆمێنت و دەستخۆشییە کە بۆم دێت، ئەمەش دوای بڵاوکردنەوەی وێنەکان لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
سهرچاوه: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.