بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان، داگیركاره‌كه‌ی قوبرسی باكوور و ئه‌وه‌ی ژن و منداڵی له‌گونده كوردییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆمه‌ڵكوژكردووه، ئێستا هاتووه وانه‌ی ره‌وشت به ئیسرائیل ده‌ڵێته‌وه.
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ لێدوانه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ،عومه‌ر چه‌لیك، گوته‌بێژی ئاك پارتی، كه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند : ناڕه‌حه‌تبوونی ناتانیاهو به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه، شتێكی ماناداره.
گوتیشی: بێنیامین ناتانیاهو به‌هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركۆمار و سوپاكه‌مان واده‌زانێت راستییه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كات.
هاوكات ئیبراهیم كاڵن ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه : ناتانیاهو كه به هۆی لێپێچینه‌وه‌كان له وڵاته‌كه‌ی تووشی ده‌رده‌سه‌ریی بووه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سه‌رنجه‌كان په‌رشوبڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام بێهوده‌یه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت سیاسه‌ته داگیركاریی و سته‌مكارییه‌كانی ئیسرائیل داپۆشێت. ناتوانن سه‌ركۆمارمان بێده‌نگ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.